(6) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه): ئه‌وه سه‌ره‌تا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌کانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان ده‌ستان به‌ئاو گه‌یاندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) یان له ئافره‌تی (نامه‌حره‌م) که‌وتبوون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان بۆ ده‌ستنوێژ، ئه‌وکاته ده‌توانن) به خاکێکی پاک ته‌یه‌موم بکه‌ن (واته له‌پی ده‌ستان به‌ئاسته‌م بماڵن به‌خاکدا)و بیهێنن به ڕووخسار‌و ده‌ستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایه‌وێت له ئایندا تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات (له ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکدا) و ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واوبکات بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.
(7) یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ش که پێویسته ئێوه پابه‌ندی بن، له بیرتان نه‌چێت که وتوتانه: گوێرایه‌ڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین (که‌واته ئیتر هه‌میشه و به‌رده‌وام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه به‌نهێنی دڵ و ده‌روونه‌کان.
(8) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، زۆر به‌چاکی هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر خوا، ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه، ده‌ی که‌واته له‌خوا ترس و پارێزکاربن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(9) خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوو‌ن و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور بۆ ئه‌وانه.