(46) ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن.
(47) ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیل‌دا دایبه‌زاندوه (گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
(48) ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێک خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان ده‌هێنن بۆ لای تۆ) به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.
(49) (کاتێک هه‌ندێک له زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوه‌ریی بکه‌ی له نێوانیاندا)، داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه)ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیووه، شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه، وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت (جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جوله‌کانه ڕازیی نه‌بوون) و پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارن.
(50) ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.