(71) (له‌ولاشه‌وه چونکه خۆیان به‌خۆشه‌ویستی خوا داده‌نا) به‌ته‌ما بوون که تووشی به‌ڵاو ناخۆشی و سزا نه‌بن (له سه‌رنجامی لادان و یاخی بوونیان) هه‌ر بۆیه کوێرو که‌ڕ بوون له ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، (دوایی که زانیان زه‌ره‌ریانه) ته‌وبه‌یان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، له‌وه‌ودوا (تێهه‌ڵچوونه‌وه له تاوان و لادان) و زۆربه‌یان کوێرو که‌ڕ بوونه‌وه له‌ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و (به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت).
(72) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه (به‌مه‌رجێک) مه‌سیح وتوویه‌تی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و خوایه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت).
(73) سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک، هیچ په‌روه‌ردگارێک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت.
(74) ئایا (خاوه‌نانی ئه‌و بیر‌و بڕوا پووچانه) حه‌ق نیه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن؟ له‌کاتێکدا: خوا لێخۆشبووه و میهره‌بانیشه!!
(75) مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م هیچ شتێک نی یه (نه خوایه و نه کوڕی خوایه) جگه پێغه‌مبه‌رێکی خوا نه‌بێت، به ڕاستی پێش ئه‌و چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافره‌تێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه، هه‌ردووکیان خواردنیان ده‌خوارد (وه‌کو هه‌موو ئینسانێک) سه‌یر بکه و سه‌رنج بده (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) چۆن هه‌موو فه‌رمان و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، له‌وه‌ودوا ته‌ماشاکا چۆن ڕوویان له حه‌ق وه‌رده‌چه‌رخێنرێت و له‌ڕاستی لاده‌درێن!
(76) پێیان بڵێ: ئایا (ئه‌وه ڕاسته) له جیاتی خوا شتێک ده‌په‌رستن که نه زه‌ره‌رتانی به‌ده‌سته نه قازانج، (به‌ڵکو) هه‌ر خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (ئه‌و شتانه‌ی ئێوه به‌ده‌وریدا دێن هیچیان له ده‌ست نایه‌ت).