(102) ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، جگه له‌ویش هیچ خوایه‌کی تر نیه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن، ئه‌و خوایه ئاگادار‌و چاودێری هه‌موو شتێکه.
(103) ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئاگاداریشه به‌هه‌موو ده‌زگاکانی بینایی، هه‌ر ئه‌وه وردبین و ئاگایه.
(104) بێگومان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕووناکبیرتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، جا ئه‌وه‌ی خۆی ڕوناکبیر بکات و له ڕاستیه‌کان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری له بیر‌و هۆش و ژیانیدا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌رخۆی قازانج ده‌کات، ئه‌و که‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت له ئاستی ڕوناکبیریه خواییه‌کاندا و له‌ڕاستی لاده‌دات، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و من (واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاو‌دێر نیم به‌سه‌رتانه‌وه.
(105) هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.
(106) (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران.
(107) خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایه‌تی ده‌دان) هاوه‌ڵگه‌ر نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه‌ته چاودێری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه و تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه (تا به‌زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت).
(108) (ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
(109) موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
(110) ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا‌و ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن).