(60) هه‌ر ئه‌و زاته‌یه به‌شه‌و خه‌وتان لێ ده‌خات و ده‌تانمرێنێت (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه)، هه‌روه‌ها ده‌زانێت له ڕۆژیشدا چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (هه‌موو ڕۆژێک ژیانتان پێده‌به‌خشێت) و پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی دیاری کراو که (ڕۆژانی ته‌مه‌نتانه) ته‌واو بکرێت و (خه‌وێکی گه‌وره‌تان لێده‌که‌وێت) له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، پاشان هه‌واڵی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.
(61) ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا، چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێر‌و تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن.
(62) پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
(63) ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه.
(64) جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
(65) پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توند‌و تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.
(66) (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت).
(67) بۆ هه‌موو هه‌واڵێک (که له قورئاندا هاتووه) کات و شوێنی به‌دی هاتنی خۆی هه‌یه، له ئاینده‌شدا ده‌یزانن.
(68) کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه.