الأنعام   سورة  : Al-An'aam


سورة Sura   الأنعام   Al-An'aam
الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ (82) وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (83) وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَارُونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (84) وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ (85) وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا ۚ وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ (86) وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ۖ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (87) ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (88) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ (89) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ۗ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَالَمِينَ (90)
الصفحة Page 138
(82) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه‌، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون.
(83) ئه‌و وتو وێژو لێکۆڵینه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو، کاتێک به‌خشیمانن به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت، جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت و (خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێک.
(84) (له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و موسا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاکو پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین).
(85) (هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له پاک و چاکان بوون.
(86) ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوطیش (له‌هیدایه‌ت دراوو پێغه‌مبه‌ران بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهانی (سه‌رده‌می خۆیاندا).
(87) هه‌روه‌ها هه‌ندێک له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
(88) ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کارو کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.
(89) ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیرو هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.
(90) ئه‌و (ناوبراوانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه‌) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه‌) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022