(19) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وانه بڵێ که شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ) چ شتێک گه‌وره‌ترو ڕاستتره له شایه‌تیدا؟! هه‌ر خۆت بڵێ: الله ڕاسترین شایه‌ته، که شایه‌تی نێوان من و ئێوه‌یه، من ئه‌م قورئانه‌شم به‌وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه ئاگادار‌و بێ‌دار بکه‌م، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌دا) ئایا ئێوه ئیتر شایه‌تی ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بێت؟! بڵێ: (من به‌ش به‌حاڵی خۆم) شایه‌تی ناحه‌ق و ناڕه‌وای وا ناده‌م و بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی تاک و ته‌نهایه و من به‌ڕاستی به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتای ئه‌و زاته).
(20) ئه‌وانه‌ی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون له گاور‌و جوو) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ناسنه‌وه هه‌روه‌ک چۆن منداڵه‌کانی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بڕوایان به‌محمد (صلى الله عليه وسلم) نه‌هێناوه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
(21) جا کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکارتر بێت، که شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟ یان ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا به‌درۆ ده‌زانێت؟! چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مکارانه سه‌رفراز نابن.
(22) له ڕۆژێکدا که هه‌موو (خوانه‌ناس و) هاوه‌ڵگه‌ران کۆ ده‌که‌ینه‌وه به‌گشتی و پاشان ده‌ڵێین به‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و ده‌تانوت هاوتای خوان به‌خه‌یاڵی خۆتان؟!
(23) پاشان سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که وتیان: سوێند به‌خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه هه‌رگیز موشریک و هاوه‌ڵگه‌ر نه‌بووین!!
(24) سه‌یرکه چۆن درۆ له‌گه‌ڵ خۆشیان ده‌که‌ن، چۆن بیروبڕوای پووچیان لێ ون بووه و ئاسه‌واری نه‌ماوه.
(25) هه‌ندێکیش له‌و (بێ باوه‌ڕانه) گوێت بۆ ده‌گرن (له‌کاتی خوێندنی قورئاندا، به‌ڵام چونکه مه‌به‌ستیان نیه شوێن حه‌قیقه‌ت بکه‌ون) ئێمه په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر دڵیان‌دا له تێگه‌یشتنیان بۆ قورئانه‌که و گوێمان سه‌نگین و گران کردوون (وه‌ک ئه‌وه وایه که نه‌بیستن) ئه‌گه‌ر هه‌رچی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کیش هه‌یه بیبینن ئه‌وان بڕوای پێناکه‌ن، هه‌تا کاتێکیش که دێن بۆ لات ده‌یکه‌نه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ، سه‌رئه‌نجام خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه هیچ نیه بێجگه له داستانی پێشینان نه‌بێت!!
(26) ئه‌وانه نایه‌ڵن که‌س گوێ بۆ قورئان بگرێت و خۆیشیانی لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، (جا به‌و کاره‌یان) جگه خودی خۆیان که‌س له‌ناو نابه‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن.
(27) جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی (له قیامه‌تدا) له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون (به‌ده‌م حه‌سره‌ت و ئاهوناڵه‌وه) جا ده‌ڵێن: خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیا‌و (له‌م سه‌رئه‌نجامه شوومه ڕزگارمان ده‌بوو) ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی خوامان به‌درۆ نه‌ده‌زانی و، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو...