(143) (خوای گه‌وره) هه‌شت جووت ماڵاتی (بۆ خزمه‌تی ئاده‌میزاد دروستکردووه) له‌مه‌ڕ جوتێک و له‌بزنیش جوتێک (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیتان هه‌یه، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟!
(144) هه‌روه‌ها له وشتر جووتێک و له ڕه‌شه وڵاخیش جوتێک، (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان، یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! یاخود ئێوه (وا دیاره) شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێک خوا بڕیاری به‌و جۆره‌ی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆی به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانستی، خه‌ڵکی سه‌رلێشێواو بکات، به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی ده‌سته‌ی سته‌مکاران نادات.
(145) (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه کراوه هه‌ر پیسه، یاخود (ماڵاتێک) که‌له سنووری شه‌رع ده‌رچووبێت له سه‌ر بڕینه‌که‌یدا به‌وه‌ی که ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا (به‌هۆی گرانی یان زۆر لێکردن) له‌کاتێکدا داواکارو ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دووباره‌ی نه‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ بڕاوادارانی ناچار).
(146) له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره حه‌راممان کرد‌و له (گۆشتی) ڕه‌شه وڵاخ و له بزن و مه‌ڕیش پیوه‌که‌مان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یان ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌و (حه‌رام کردنانه) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه، تۆڵه‌یه‌ک بوو لێمانسه‌ندن، به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ڕاستگۆین (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزانن که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان).