(53) ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌ندێکیان به هه‌ندێکیان تاقیده‌که‌ینه‌وه (کێشه بۆ یه‌کتر دروست ده‌که‌ن، ده‌بنه به‌ڵا بۆ یه‌کتر، یاخود هه‌ندێک هه‌ژار ده‌که‌ین و هه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ند.. هتد) تا بێ بڕوایان بڵێن: ئایا ئائه‌وانه خوا ڕێزی لێناون له‌ناوماندا؟! (ئه‌و هه‌ژارو داماوانه که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خوا هه‌ڵیانبژێرێت و هیدایه‌تیان بدات) ئایا خوا زانا نیه به سوپاسگوزاران؟
(54) کاتێک ئه‌و که‌سانه هاتن بۆ لات که ئیمان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئه‌م مژده‌یه‌شیان بده‌رێ) که: په‌روه‌ردگارتان فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر خۆی (که له ئاقاری ئێوه‌دا) به‌ره‌حم ومیهرهبان و دلۆڤان بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌نه‌فامیی، به‌نه‌زانیی گوناهێکی کرد‌و له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌ی کرد‌و په‌شیمان بۆوه و پاش ئه‌نجامدانی خراپه‌که و چاکسازی کرد، ئه‌وه با دڵنیابێت که په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
(55) هه‌ر به‌و شێوه‌یه که‌باسکرا به‌درێژیی (به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان) ڕوون ده‌که‌ینه‌وه تا به‌جوانی و ئاشکرا، حه‌ق ڕوون بێته‌وه و ڕێبازی تاوانبار و خوانه‌ناسان ده‌ربکه‌وێت و بناسرێت.
(56) (به‌بێ باوه‌ڕان) بڵێ: به‌ڕاستی من قه‌ده‌غه کراوم له په‌رستنی ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌یانپه‌رستن له غه‌یری خوا (هه‌روه‌ها) بڵێ: من شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئێوه ناکه‌وم (ئه‌گه‌ر وابکه‌م)، ئه‌وه ئیتر بێگومان ئه‌و کاته من سه‌ر لێشێواو ده‌بم و هه‌رگیز له هیدایه‌ت دراوان نیم.
(57) پێیان بڵێ: چونکه من زۆر دڵنیام و به به‌ڵگه‌وه په‌روه‌ردگارم (ده‌ناسم و ده‌یپه‌رستم) که‌چی (پێم سه‌یره) ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه، ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه بۆتان پێش بێت (له تۆڵه‌و سزای خوایی) به‌ده‌ست من نیه‌و لای من نیه، حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی (هه‌مووشت) هه‌ر به‌ده‌ست خوایه، ئه‌و زاته ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌خاته ڕوو، چاکترین جیاکه‌ره‌وه‌شه (له نێوان حه‌ق و به‌تاڵدا).
(58) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه له پێشهاتنی (سزای خوایی) لای من بوایه و به‌ده‌ست من بوایه، ئه‌و کاته هه‌موو شت له نێوانماندا کۆتایی ده‌هات (ئێوه له‌ناو ده‌چوون)، خوایش هه‌میشه زانایه به سته‌مکاران.
(59) کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و زانینی هه‌موو نهێنیه‌کان به‌ده‌ست خوایه و هه‌ر لای ئه‌وه، که‌س نایانزانێت جگه له‌و زاته هه‌رچی له‌سه‌ر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیا‌و دار‌و زینده‌وه‌رانی ورد‌و درشت له‌سه‌ر زه‌وی و له توێی خاک‌دا) خوا پێی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی له ده‌ریاکانیشدا هه‌یه (له زینده‌وه‌ری هه‌مه‌جۆرو ماسی سه‌یرو سه‌مه‌ره) ئاگای لێیه‌تی و هیچ گه‌ڵایه‌ک ناکه‌وێته خواره‌وه خوا پێی نه‌زانێت، هه‌روه‌ها ده‌نکێک یان تۆوێک له تاریکایه‌کانی زه‌ویدا نیه، ئه‌و ده‌نکه چ شێ‌دار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیه له خوا په‌نهان بێت و له (لوح المحفوظ) دا، یاخود له دۆسیه و ده‌زگای تایبه‌تیدا تۆمار نه‌کرابێت.