الأنعام Al-An'aam
(1) سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.
(2) خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له قوڕێک دروست کردووه له‌وه‌ودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خه‌وتنه وه‌ک نیوه مه‌رگێک، به‌شێک له‌ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کان له‌کار ده‌که‌ون بۆ ماوه‌یه‌ک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هه‌موو که‌سێک که کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نیه‌تی، (که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونه‌وه ده‌که‌ن و هه‌ر له گوماندان!!
(3) ئه‌وه هه‌ر الله یه په‌رستراوه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و نهێنی و ئاشکراتان ده‌زانێت، به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیش که ده‌یکه‌ن ئاگاداره.
(4) (بێ باوه‌ڕان) هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت پشتی تێنه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
(5) که‌وابوو بێگومان ئه‌وانه کاتێک ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌یان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنه‌کرد، جا له ئاینده‌دابۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد.
(6) ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه.
(7) خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه، ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت: ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).
(8) هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن.