(36) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن، (دڵ) مردووه‌کانیش (له ڕۆژی قیامه‌تدا) خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆ لای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (تا به‌سزای بێ باوه‌ڕیی خۆیانیان بگه‌یه‌نێت).
(37) (ئه‌و خوانه‌ناسانه) وتیان: ئه‌وه بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه؟ بڵێ: به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن.
(38) هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت).
(39) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، که‌ڕن حه‌ق نابیستن و لاڵن حه‌ق ناڵێن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بدا‌و هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
(40) (به خوانه‌ناسان) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت، یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟!
(41) (نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.
(42) سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جه‌نگ و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه.
(43) ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات، بۆ نزا‌و پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد، به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد.
(44) ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون.