(132) بۆ هه‌ر یه‌کێک له بێ باوه‌ڕ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌وپایه هه‌یه له پاداشتی کرده‌وه‌کانی، په‌روه‌ردگاریشت بێ‌ئاگا نیه له‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(133) په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆز‌و میهره‌بانیشه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌ر که‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌ر وه‌کو ئێوه‌ی له نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه.
(134) به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌تاندرێتێ (ده‌رباره‌ی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه) به‌ڕێوه‌یه و بێگومان هه‌ر دێت و ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌رنین.
(135) (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر شێوازی خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی منیش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر کاری خۆم (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان)، چونکه له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌ئه‌نجامی ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.
(136) (ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خوا‌و وتویانه: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.
(137) وه‌ک ئه‌و دابه‌شکردنه دوور له دادوه‌ریه، بت و په‌رستراوه‌کانیان کوشتنی منداڵه‌کانیان بۆ زۆربه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران جوان و ڕازاوه کردبوو (نه‌فامانی عه‌ره‌ب کچانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن و ئاینی یه‌کتاپه‌رستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه نه‌یانده‌توانی کاری وابکه‌ن (ئازادی لێ ده‌سه‌ندنه‌وه)، که‌وابوو وازیان لێ بهێنه خۆیان و ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.