(28) نه‌خێر ڕاست ناکه‌ن و بڕواناهێنن، بێگومان ئه‌وه ئاواتێکی ئه‌سته‌مه، هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وه و پیلانانه‌ی که پێشتر ده‌یانشارده‌وه، ئێستا وائاشکرا بووه بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.
(29) ئه‌وانه وتیان: ژیان هه‌ر ئه‌م ژیانه‌ی دنیایه‌و هیچی تر نیه، ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
(30) جائه‌گه‌ر کاتێک ئه‌وانه ده‌بینیت (له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له‌دادی) په‌روه‌ردگاریاندا وه‌ستێنراون، (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌مه‌ی (که بۆتان پێشهاتووه‌و ده‌یبینن) ڕاست و حه‌قیقه‌ت نیه؟ (به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه) ده‌ڵێن: به‌ڵێ ڕاسته، سوێند به په‌روه‌ردگارمان (ئینجا) خوا ده‌فه‌رموێت: (ماده‌م وایه) سزا‌و تاڵاو بچێژن به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بوونتانه‌وه.
(31) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌ئاماده بوونی به‌رده‌م (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، ده‌ڵێن: ئاخ و داخ وپه‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی به‌که‌مته‌رخه‌می و (به‌به‌ره‌ڵایی و سه‌رکه‌شی و تاوان) بردمانه‌سه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌موو گوناهو تاوانیان داوه به‌کۆڵیاندا، ئاگاداربن که چه‌نده خراپه، کۆڵ و باری وا، که هه‌ڵی ده‌گرن.
(32) ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه، بێگومان ماڵی دوایی (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخهنهکار و ژیر نابن؟
(33) به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن.
(34) سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و دهنگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه.
(35) خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته، جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست، ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (به‌مه‌رجێک خۆیان مه‌به‌ستیان بێت)، که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین.