(109) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک هه‌ر بۆ لای خوایه.
(110) (به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بخوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن.
(111) هه‌رگیز ناتوانن زیان (له بیر‌و باوه‌ڕتان) بده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م و ئه‌گه‌ر بجه‌نگن دژتان پشتتان لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوو نابن.
(112) (جووله‌که) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.
(113) (گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک).
(114) ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.
(115) (ئه‌و ئیماندارانه) هه‌ر چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.