(71) ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه).
(72) ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان (جووه‌کان) وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه.
(73) (هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه.
(74) ئه‌و خوایه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.
(75) له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...
(76) نه‌خێر وانیه؛ هه‌ر که‌س ئه‌و په‌یمانه‌ی که داویه‌تی به‌خوا جێبه‌یێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حه‌رام، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشده‌وێت.
(77) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا‌و سوێنده‌کانیان به‌نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن (له پله‌و پایه‌ی دنیایی، پاره‌وپول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌رکه‌مه) ئه‌وانه له دواڕۆژدا هیچ به‌شێکیان نابێت (له سۆز‌و میهره‌بانی خوا)، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایاندوێنێت و ته‌ماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئاماده‌یه.