(166) ئه‌وه‌ش که تووشتان بوو له ڕۆژی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردووه‌که (له جه‌نگی ئوحود)دا ئه‌وه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوه‌ڕداران ده‌ربخات...
(167) دووڕوویی و ناله‌باریی دووڕووه‌کانیش ده‌ربخات، کاتێک پێیان وترا: وه‌رن بجه‌نگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نه‌بێت) به‌رگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکه‌ن، وتیان: ئه‌گه‌ر بمانزانیایه شه‌ڕو جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت ئه‌وه شوێنتان ده‌که‌وتین و ده‌جه‌نگاین، ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه له کوفره‌وه نزیکترن تا له ئیمان، به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه، خوایش زانایه به‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه...
(168) ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.
(169) هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.
(170) زۆر دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون و (شه‌هید نه‌بوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا).
(171) مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، به‌ڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (ره‌نج به‌خه‌سار نابن)...
(172) ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئه‌وه‌ی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه...
(173) ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه، لێیان بترسن (خۆتان تووشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌رو یارمه‌تیده‌رێکی چاکه.