(23) ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا (ته‌ورات) تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا، پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن.
(24) بۆیه‌ش (واده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌یانووت: هه‌رگیز ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌بێت به‌ر له‌شمان ناکه‌وێت و ئه‌وه‌ی له ئاینه‌کانیاندا بۆ خۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو، سه‌ری لێ شێواندن و ته‌فره‌ی دان.
(25) ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ له‌و ڕۆژه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی پێده‌درێت، له‌کاتێکدا ئه‌وان سته‌میان لێناکرێت.
(26) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
(27) شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ).
(28) نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خواوه نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به بێگومان له شه‌ڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ده‌م ڕازییان بکه‌ن، نه‌ک به‌دڵ و کرده‌وه)، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به‌سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (تا کاری ناڕه‌وای وانه‌که‌ن)، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه.
(29) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.