(84) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موسا‌و عیسا‌و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.
(85) جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.
(86) چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.
(87) ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه: نه‌فرینی خوا‌و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..
(88) له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.
(89) مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
(90) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.
(91) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕیی مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ریه‌که‌یان بتوانێت پڕ به‌پڕی زه‌وی ئاڵتون بهێنێت و بیکات به‌فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه و که‌سیش نی یه پشتیوانی‌یان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت.