(62) به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ڕاست و دروست (ده‌رباره‌ی عیسا و دایکی)، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله)، بێگومان ئه‌و (الله) یه هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
(63) (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕاستیانه‌دا) ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوویان وه‌رگێڕاو پشتیان تێکرد (ئه‌وه بزانه ئه‌وانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زانا‌و ئاگایه به‌وانه‌ی که تۆوی تاوان و خراپه ده‌چێنن.
(64) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه): جگه له (الله) که‌سی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان (به‌پیرۆز و فه‌رمانڕه‌وا دانه‌نێین) له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌یپه‌رستین (خۆ ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازدا) سه‌رپێچیان کرد‌و گوێیان پێنه‌دا، ئه‌وه پێیان بڵێ: که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.
(65) ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!
(66) ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.
(67) (ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
(68) نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه.
(69) ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن).
(70) ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نی یه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌کاتێکدا ئێوه به‌ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کانتاندا).