(174) ئه‌وسا ئیتر موسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و نازو نیعمه‌تی خوایی دا، هیچ ناخۆشیه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون و (هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو)، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه.
(175) ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی (ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسووده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به ئیماندار).
(176) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێ ده‌که‌ن له بێ باوه‌ڕیدا خه‌مبارت نه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێک به‌خوا ناگه‌یه‌نن، خوا ده‌یه‌وێت هیچ به‌شێکیان له قیامه‌تدا پێ نه‌به‌خشێت، سزای سه‌خت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئاماده‌یه.
(177) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕییان هه‌ڵبژارد له جیاتی ئیمان، بێ باوه‌ڕییان کڕی له‌جیاتی باوه‌ڕ، به‌هیچ جۆرێک زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نن به‌ڵکو سزای به‌ئێش چاوه‌ڕێیانه.
(178) ئه‌وانه ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، وا گومان نه‌به‌ن که مۆڵه‌تمان داون و (نازو نیعمه‌تی دنیامان پێبه‌خشیوون) ئه‌وه خێره بۆیان، ئێمه ته‌نها بۆیه مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
(179) خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز‌و نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه.
(180) واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.