(53) (ئه‌وسا وتیان): په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه.
(54) (به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانی‌دا.
(55) (به‌یادیان بهێنه) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه.
(56) جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند و تیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).
(57) ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.
(58) ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایه‌ته‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییه‌کانه.
(59) به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).
(60) حه‌قیقه‌ت و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، کاواته نه‌که‌یت بچیته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که گومان کارکردی هه‌یه له‌سه‌ریان.
(61) (دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.