(30) ڕۆژێک دێت هه‌مووکه‌س، کاروکرده‌وه‌کانی خۆی ده‌بینێت ئاماده کراون به‌خێرو شه‌ڕیه‌وه، تاوانبار ئاوات ده‌خوازێت که له نێوان خۆی و کرده‌وه خراپه‌کانیدا مه‌ودایه‌کی دوور‌و درێژ هه‌بوایه، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (له‌وه‌ی که کاری ناڕه‌وا بکه‌ن) و خوا به‌سۆز و به به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی (که به‌م ئاگاداریانه دڵیان ڕاده‌چڵه‌کێت پێش هاتنی ئه‌و ڕۆژه).
(31) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
(32) (دووباره) پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌پێچی بکه‌ن و پشتی تێبکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت.
(33) به‌ڕاستی خوا ئاده‌م و نوح و نه‌وه‌کانی ئیبراهیم و نه‌وه‌کانی عیمرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ڕێزی داوون به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا.
(34) ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌کن یه‌ک ڕه‌چه‌ڵن، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (چاک ده‌یزانی که شایسته‌ن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه).
(35) (به‌یاد بێنه) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقد‌س دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.
(36) به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه، (خۆ ئاشکرایه) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.
(37) ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوور‌و بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.