(10) (له‌و ڕۆژه‌دا) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره به‌رگریه‌کیان لێ ناکه‌ن له سزای خوا، ئا ئه‌وانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.
(11) ئه‌وانه داب و نه‌ریتیان وه‌کو داب و نه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی که پێشیان هاتوون وایه، ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ دانا، خوایش ئه‌وانی به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه به‌توندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌هێز و به‌زه‌بره.
(12) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌هێناوه: سه‌رئه‌نجام تێکده‌شکێن و ژێرده‌ست ده‌خرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناو دۆزه‌خ که ناخۆشترین جێگه‌یه.
(13) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).
(14) ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاره‌ی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته).
(15) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.