(16) ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
(17) (جا ئه‌و ئیماندارانه، ئه‌مه سیفه‌تیانه) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه)، ڕاستگۆ‌و خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوو‌ن (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه).
(18) خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
(19) به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت).
(20) خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌ختیان له‌گه‌ڵدا کردیت، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆس بڵێ: من و ئه‌وانه‌ی که شوێنم که‌وتوون ڕوومان کردۆته خوا‌و ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وین، به‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه و ئه‌وانه‌ش نه‌خوێنده‌وارن له (موشریکانی عه‌ره‌ب) بڵێ: ئایا ئێوه ته‌سلیم بوون به‌خواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون، ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و باوه‌ڕنه‌هێنن، ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که له‌سه‌رتۆیه، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌به‌نده‌کانی.
(21) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌رانیش به‌بێ هیچ حه‌قێک ده‌کوژن و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش ده‌کوژن که فه‌رمان به دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ن، که‌واته مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان پێ بده!!
(22) ئا ئه‌وانه که‌سانێکن کرده‌وه‌کانیان پووچ بۆته‌وه له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش نیه پشتیوانی له‌وان بکات.