(133) به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!)
(134) ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.
(135) ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه).
(136) ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).
(137) به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه.
(138) ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
(139) (ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
(140) ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.