(141) بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.
(142) یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگر‌و ئارامگر بووه...
(143) له‌ڕاستیدا ئێوه ئاواتی مردنتان ده‌خواست پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن (ده‌تانوت: که‌ی جه‌نگ ده‌بێت تا شه‌هید ببین) خۆ له ڕاستیدا مه‌رگتان به‌چاوی خۆتان بینی له کاتێکدا ئێوه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بوون.
(144) (محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
(145) هیچ که‌سێکیش نامرێت مه‌گه‌ر به‌ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، له داهاتویه‌کی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه.
(146) چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاواز‌و بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگر‌و خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت.
(147) ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا.
(148) ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت.