(131) جا ئه‌وانه کاتێک خێر‌و چاکه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه حه‌قی خۆمانه و ئێمه شایسته‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان ده‌ده‌نه پاڵ موسا‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئاگاداربن به‌ڕاستی هه‌رچی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیان هه‌یه هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیانه تێ ناگه‌ن و نایزانن.
(132) (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: هه‌ر چیمان بۆ بهێنیت له به‌ڵگه‌و موعجیزه تا چاوبه‌ستمان لێبکه‌ی پێی، ئه‌وه ئێمه هه‌ر بڕوادارنین به تۆ!!
(133) جا ئێمه‌ش به‌ڵای لافاوو کولله و ئه‌سپێ و بۆقی جۆراو جۆر‌و خوێنمان نارده سه‌ریان له کاتێکدا ئه‌وانه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون بوون (له‌سه‌ر تاوانباریان)، که‌چی ئه‌وان هه‌ر لووت به‌رزیان کرد‌و خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی، به‌ڕاستی قه‌ومێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون.
(134) جا کاتێکیش هه‌ر به‌ڵایه‌ک له‌و به‌ڵایانه به‌سه‌ریاندا هات (په‌نایان ده‌برد بۆ مو‌سا) و ده‌یانوت: ئه‌ی مو‌سا (فریامان بکه‌وه) له په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی که خوا لای داناویت، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵایانه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئه‌وسا بێگومان باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ین و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتا ده‌نێرین.
(135) جاکاتێک به‌ڵاکانمان له‌سه‌ر لاده‌بردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئه‌وان پێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌وه خێرا په‌یمانه‌کانیان ده‌شکاندو له سنوور ده‌ترازان و (ده‌چوونه‌وه دۆخی جاران).
(136) جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نوقمی ده‌ریامان کردن، چونکه ئه‌وان بڕوایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی ئێمه نه‌بوو به درۆیان داده‌نا و، ئه‌وان لێی بێ‌ئاگا بوون.
(137) ئه‌وسا ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی لاواز ده‌کران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی که فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاند بوو کرده جێ‌نشین و به‌ڵێنی ڕاست و جوانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێ بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئارامیان له‌سه‌رگرت، (که‌واته ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن)، هه‌رچیش فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی دروستیان ده‌کردو ئه‌و کۆشک و ته‌لارسازیه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌ر هه‌موویمان کاول و وێران کرد.