(105) هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی خواوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت، به‌ڕاستی به‌به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووم بۆ لاتان: که‌واته (ئه‌ی فیرعه‌ون) داواکارم نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئازاد بکه‌یت، با له‌گه‌ڵ مندا بن و (ده‌ست مه‌هێنه ڕێگه‌یان).
(106) (فیرعه‌ون بڕوای نه‌کرد) و وتی: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت هێناوه، ده بیخه‌ره ڕوو، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.
(107) ئینجا مو‌سا دارعه‌ساکه‌ی فڕێداو ده‌ستبه‌جێ بوو به‌مارێکی گه‌وره و ئاشکرا.
(108) ده‌ستیشی (خسته بن باڵی)وده‌ری هێنایه‌وه خێرابوو به (کافوری) سپی و بریقه‌ی ده‌دایه‌وه بۆ ته‌ماشاکه‌ران.
(109) هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادووگه‌رێکی زۆر زانایه!!
(110) (به‌م شتانه) ده‌یه‌وێت له‌وڵات و نیشتمانتان ده‌رتانپه‌ڕێنێت، جا چ فه‌رمانێک ده‌ده‌ن؟!
(111) وتیان: جارێ وازی لێبهێنه له‌گه‌ڵ براکه‌یدا و چه‌ند پیاوێک بنێره له شاره‌کاندا تا هه‌موو جادووگه‌ران کۆ بکه‌نه‌وه...
(112) هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو جادووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زات بۆ په‌یدا بکه‌ن.
(113) (دوای چه‌ند ڕۆژێک) جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون وتیان: پاداشتێک، شاباشێکمان ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه (له‌م ململانێیه‌دا) بردمانه‌وه؟!
(114) (فیرعه‌ون) وتی: به‌ڵێ (ئه‌ی چۆن) ئێوه له نزیکان و به‌ڕێزان ده‌بن.
(115) ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا، یان ئه‌وه‌یه تۆ ده‌ست به‌کار ده‌بیت و دایده‌به‌زێنیت یان ئێمه ده‌ستبه‌کار ده‌بین هه‌میشه دایده‌به‌زێنین.
(116) مو‌سا وتی: ده ئێوه ده‌ست به‌کاربن و دایبه‌زێنن، جا کاتێک دایانبه‌زاند، جادوویان له چاوی خه‌ڵکی کرد‌و ویستیان بیانترسێن و جادوویه‌کی زۆر گه‌وره‌یان پێش هێناو به‌رپاکرد.
(117) ئێمه‌ش نیگامان نارد بۆ مو‌سا که دارعه‌ساکه‌ت فڕێ بده، جا ده‌ستبه‌جێ (هه‌ر که فڕێی‌دا) ئه‌و فڕو فێڵه‌ی که ده‌یانکرد هه‌مووی هه‌ڵلووشی.
(118) ئه‌وسا ئیتر حه‌ق چه‌سپاو ده‌رکه‌وت و پووچه‌ڵیش بوه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد.
(119) ئیتر له‌و گۆڕه‌پانه‌دا (فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی) شکستیان پێهێنراو به‌سه‌ر شۆڕیی و شه‌رمه‌زاری گه‌ڕانه‌وه.
(120) (کاتێک دڵنیابوون ئه‌وه موعجیزه‌یه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئاده‌میزادا نیه) جادووگه‌ران خران به‌روودا سوژده‌به‌ر بوون بۆ خوا.