(150) جا کاتێک مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی (زانی بووی خه‌ریکی گوێره‌که په‌رستین) زۆر به‌توڕه‌یی و په‌ستی و غه‌مباریه‌وه وتی: به‌ڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیه‌کی خراپی منتان کرد، ئه‌وه په‌له‌تان کرد له واده‌ی په‌روه‌ردگارتاندا؟ (ئیتر له‌داخی ئه‌و لادان و سه‌رگه‌ردانیه) تابلۆکانی (ته‌ورات)ی فڕێداو په‌لاماری قژی (هاروون)ی برای دا‌و ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خه‌تای من نه‌بوو، من زۆر هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ سوود بوو) به ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسه‌ندم، خه‌ریک بوو بشمکوژن (کاکه گیان) که‌وابوو دوژمنانم پێ شاد مه‌که و له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاردا حسابم بۆ مه‌که.
(151) (ئه‌وسا ئیتر مو‌سا به‌خۆیدا هاته‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت.
(152) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوێره‌که‌که‌یان په‌رست، له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان ده‌گاتێ و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تییش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دنیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن.
(153) ئه‌وانه‌ش که کرداره خراپه‌کانیان ئه‌نجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپه‌کان ته‌وبه‌یان کرد‌و په‌شیمان بوونه‌وه و باوه‌ڕێکی دامه‌زراویان هێنا، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(154) کاتێک تووڕه‌یی مو‌سا هێور بۆوه، تابلۆکانی (ته‌ورات)ی هه‌ڵگرته‌وه، که‌له توێیدا ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادا ده‌دره‌وشایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن و مه‌به‌ستیانه لێیان نه‌ڕه‌نجێت.
(155) (دوای ماوه‌یه‌ک) مو‌سا حه‌فتا پیاوی له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد (تا په‌شیمانی ته‌واو ده‌ربڕن له‌گوێره‌که په‌رستی، له‌کاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومه‌له‌رزه‌که بوون و گرتنی، مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.