(160) ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیره‌و تایه‌فه (دوای ئه‌وه‌ی به‌بیابانی سینادا کۆچیان ده‌کرد تووشی تینویه‌تیه‌کی زۆر بوون) و وه‌حی و نیگامان بۆ مو‌سا نارد کاتیک قه‌ومه‌که‌ی داوای ئاویان لێکرد که: به دار عاساکه‌ت بماڵه به‌به‌رده‌که‌دا ( هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) به‌رده‌که دوانزه کانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک کانیاوی خۆی زانی و هه‌وریشمان کرد به سێبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه (تا گه‌رما زۆریان بۆ نه‌هێنێت)و گه‌زۆ و باڵنده‌ی شه‌لاقه‌شمان به‌سه‌ردا باراندن، ده بخۆن له‌و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه پاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری ده‌ربڕین) به‌ڵکو سته‌میان هه‌ر له خۆیان ده‌کرد.
(161) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).
(162) جا ئه‌وانه‌یان که سته‌میان کردبوو فه‌رمووده‌که‌یان گۆڕی به‌شتێک ئه‌وه نه‌بوو که پێیان وترا بوو، جائێمه‌ش سزا‌و به‌ڵایه‌کمان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا ناردن به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه که ده‌یانکرد.
(163) پرسیار له جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره‌ی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رخان بێت ته‌نها بۆ خواپه‌رستی) کاتێک له ڕۆژی شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه بۆ ده‌هاتن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که شه‌ممه‌یان نه‌ده‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه ده‌هات، ئا به‌و شێوه‌یه به‌هۆی یاخی بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه.