(179) سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق.
(180) هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.
(181) له‌و خه‌ڵکه‌ش که دروستمان کردوون که‌سانێک هه‌ن که (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌وحه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).
(182) ئه‌وانه‌ش که به‌ڵگه و نیشانه و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌درۆ ده‌زانن، له‌ئاینده‌دا ورده ورده به‌ره‌و تیاچوون ده‌یانبه‌ین له کات و شوێنێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن و نایزانن.
(183) من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توند‌و به‌هێزه.
(184) باشه، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت.
(185) ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که خوا به‌دی هێناون؟ (بۆ ئه‌وه‌نده بێ‌ئاگان؟) خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟
(186) ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه و خوایش لێیان ده‌گه‌ڕێ له ناو سه‌رگه‌ردانی و سه‌رکه‌شی خۆیاندا بسوڕێنه‌وه.
(187) (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه) نازانن.