(188) (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن.
(189) خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له‌یه‌ک نه‌فس و له‌یه‌ک شت دروست کردوه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ی به‌دی هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئارامی له‌لا بگرێت، جا کاتێک پیاوه‌که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌ویش سکی پڕبوو به‌کۆرپه‌له‌یه‌کی سووک، (تا ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ) ئافره‌ته‌که‌ش تێپه‌ڕی کرد به‌و ماوه‌یه‌دا، ئینجا کاتێک که باری به‌ره‌و سه‌نگینی ده‌چێت ئه‌و ژن و مێرده له خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئه‌گه‌ر منداڵێکی باش و بێ عه‌یبمان پێببه‌خشیت، ئه‌وه به‌ڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ ده‌بین.
(190) که‌چی کاتێک نه‌وه‌ی پاک و بێ عه‌یبی پێ به‌خشین ئه‌وان هاوه‌ڵیان بۆ خوا دانا له‌وه‌ی که خوا پێی دابوون (به‌خشینی منداڵ ده‌ده‌نه پاڵ هۆکاره‌کان، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خوا)، خوا به‌رزتره له‌وه‌ی که ئه‌وان هاوبه‌شی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
(191) ئایا که‌سێک یان شتێک ده‌که‌نه شه‌ریک و هاوبه‌ش که ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، له‌کاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان به‌ده‌ست نیه)...
(192) ئه‌وانه ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌وان ببه‌خشن و ناشتوانن یارمه‌تی خۆیان بده‌ن و به‌رگریی له خۆیشیان بکه‌ن.
(193) ئه‌گه‌ر بانگیشیان بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه شوێنتان ناکه‌ون، چوونیه‌کیشه بۆتان ئایا بانگتان کردبن، یان ئێوه بێ ده‌نگ بن (ناتوانن بیانهه‌ژێنن ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت).
(194) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئێوه هاواریان لێده‌که‌ن جگه‌له خوا‌و لێیان ده‌پاڕێنه‌وه، چه‌ند به‌نده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ن (هیچیان به‌ده‌ست نیه) ده هاواریان لێ بکه‌ن، بابێن به‌ده‌متانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (له‌و داوایه‌تاندا).
(195) ئایا ئه‌و په‌رستراوانه قاچیان هه‌یه پێی بڕۆن به‌ڕێوه؟ یان ده‌ستیان هه‌یه ڕای بوه‌شێنن و ئازاری نه‌یاره‌کانی پێ بده‌ن؟ یاخود چاویان هه‌یه پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هه‌یه پێی ببیستن؟ ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: داوا له په‌رستراوه‌کانتان بکه‌ن و چیتان له ده‌ست دێت له پیلان گێڕان بیکه‌ن و مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن...