الأعراف   سورة  : Al-A'raaf


سورة Sura   الأعراف   Al-A'raaf
۞ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (171) وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَافِلِينَ (172) أَوْ تَقُولُوا إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِّن بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ (173) وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (174) وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ (175) وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ۚ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (176) سَاءَ مَثَلًا الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ (177) مَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (178)
الصفحة Page 173
(171) یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.
(172) یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێئاگا بوین!!
(173) یاخود نه‌وه‌ک بڵێن: جا ئێمه چی بکه‌ین، به‌ڕاستی باوو باپیرانمان له پێشدا هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمه‌ش نه‌وه‌یه‌ک بووین دوای ئه‌وان هاتین و شوێنیان که‌وتین، جا ئایا تۆ له‌ناومان ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێشێلکه‌رانی حه‌ق کردوویانه‌؟
(174) ئا به‌وشێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوونده‌که‌ینه‌وه (تالێی ورد ببنه‌وه‌) و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئیمان و خواناسین).
(175) (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه‌.
(176) خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه‌) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه‌، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه‌.
(177) ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه‌، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
(178) ئه‌وه‌ی خوا ڕێنموویی بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێنموویی وه‌رگره‌، ئه‌وه‌ش که‌گومڕای بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022