(82) وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: ئه‌وانه شار به‌ده‌رکه‌ن چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان پاک ڕاده‌گرن (داوێن پاکن و وه‌ک ئێمه ناکه‌ن)!!
(83) ئێمه‌ش لوت و خانه‌واده‌که‌یمان ڕزگار کرد، جگه له هاوسه‌ره‌که‌ی، چونکه ئه‌ویش له‌و که‌سانه بوو که تیاچوون (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به لوت پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو).
(84) ئه‌وسا (به‌ردمان) به‌سه‌رداباراندن، جا ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده‌و په‌ند وه‌رگره‌و بزانه، سه‌رئه‌نجامی تاوانباران وبێ ڕه‌وشتان چۆن بوو.
(85) بۆ هۆزی مه‌دیه‌نیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزو گه‌لم ته‌نها خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو له کێشانه و پێوانه‌دا (فێڵ و ته‌ڵه‌که مه‌که‌ن) و مافی خۆی بده‌نێ، شتی خه‌ڵکی سووک مه‌که‌ن و بێ نرخ ته‌ماشای مه‌که‌ن، تۆوی فه‌ساد و تاوانباری و گوناه له زه‌ویدا مه‌چێنن دوای چاکساز بوونی، ئه‌وانه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.
(86) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌ک دامه‌نیشن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوا قه‌ده‌غه‌یان بکه‌ن له‌گرتنی ڕێبازی خوا‌و بتانه‌وێت ڕێبازی خوا به‌لاری و له‌وێری پیشان بدرێت و پیاده بکه‌ن، یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که که‌م و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆر‌و به‌هێزی کردن، ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.
(87) خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له ئێوه باوه‌ڕی هێنابێت به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که پێی ڕه‌وانه کراوم و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌کیش باوه‌ڕیان نه‌هێنا بوو، ئه‌وه خۆتان بگرن و چاوه‌ڕێ بن هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات له نێوانمانداو هه‌ر ئه‌و زاته خۆی چاکترینی دادوه‌رانه.