(58) وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دار‌و دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت، ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن.
(59) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، جا ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، به‌ڕاستی من ده‌ترسم له‌رۆژێکی گه‌وره‌دا تووشی به‌ڵاو سزایه‌کی زۆر سه‌خت ببن.
(60) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین!!
(61) نوح وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم...
(62) په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوا، ئێوه نایزانن...
(63) ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له‌هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاته‌وه‌و دینداری و خواناسی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
(64) (دوای ٩٥٠ ساڵ هه‌وڵ و کۆشش) هه‌ر به‌رنامه‌که‌یان به درۆزانی و بڕوایان پێ نه‌کرد، جا ئێمه‌ش خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانمان نوقمی زریانه‌که‌مان کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان گه‌لێکی کوێرو نابینا بوون (له ئاستی ڕاستیه‌کاندا).
(65) بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هه‌روه‌کو نوح) وتی: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟!
(66) ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان.
(67) (هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه...