(12) خوا فه‌رمووی: باشه، چی به‌رگری کردیت ئه‌ی ئیبلیس که سوژده نه‌به‌یت کاتێک فه‌رمانم پێدایت؟ شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترم، (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردوه و ئه‌وت له قوڕ دروستکردووه.
(13) خوا فه‌رمووی: ده‌ی که‌واته دابه‌زه و له به‌هه‌شت یان له ئاسماندا یان له پله‌و پایه‌ی به‌ندایه‌تی، چونکه تۆ بۆت نیه له‌وێدا فیز بکه‌یت و خۆت به‌گه‌وره دابنێیت، جا تا زووه ده‌رچۆ، چونکه به‌ڕاستی تۆ له ڕیسواو بچوک و بێ نرخه‌کانیت.
(14) شه‌یتان وتی: داواکارم که مۆڵه‌تم بده‌یت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نه‌وه‌ی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
(15) خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت.
(16) شه‌یتان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م).
(17) پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه، له پشتیانه‌وه، له لای ڕاستیانه‌وه، له لای چه‌پیانه‌وه، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشه‌ویست ده‌که‌م و گومانیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت لادروست ده‌که‌م) و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.
(18) خوا فه‌رمووی: له به‌هه‌شت ده‌رچۆره ده‌ره‌وه به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراوی، سوێند به خوا ئه‌و که‌سه‌ی شوێنت که‌وت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له ئێوه هه‌موو.
(19) (تۆش) ئه‌ی ئاده‌م، خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ت له‌به‌هه‌شتدا نیشته‌جێ بن، جا له هه‌ر کوێ ئاره‌زووتان لێ بوو (خوارده‌مه‌نی و میوه‌یه) بخۆن، (به‌ڵام) نزیکی ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی تایبه‌تی به‌رداربوو، بۆ تاقی کردنه‌وه‌یان خوای گه‌وره بڕیاریدا که هه‌ر نزیکی نه‌که‌ون، چ جای له به‌رو بوومی بخۆن) ئه‌و کاته ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.
(20) شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن!!
(21) (ئه‌وسا شه‌یتان زانی ده‌ترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من به‌ڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوه‌و دڵسۆزتانم!!
(22) ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه، (ناچار به‌په‌له) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه؟!