(196) (هه‌روه‌ها بڵێ): به‌ڕاستی پشت و په‌نای من ئه‌و خوایه‌یه که قورئانی دابه‌زاندوه‌و له‌کاتێکدا ئه‌و زاته سه‌رپه‌رشتی چاکان و پاکان ده‌کات.
(197) ئه‌وانه‌ی که ئێوه جگه له خوا هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن ناتوانن سه‌رکه‌وتوتان بکه‌ن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن یارمه‌تی خۆیشیان بده‌ن.
(198) خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه (بانگه‌وازت) نابیستن (چ جای ئه‌وه‌ی یارمه‌تیشت بده‌ن)، تۆ ده‌یانبینیت ئه‌وان سه‌یرت ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که نابینن.
(199) کاری ئاسان له‌خه‌ڵکی داوا بکه‌و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان بکه‌و، فه‌رمان بده به چاکه‌و کرده‌وه‌یه‌ک که په‌سه‌ندی شه‌رعه، ڕووش وه‌رگێڕه‌و پشت بکه له نه‌فام و تێ نه‌گه‌یشتوان.
(200) ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌کت له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ پێشهات و ویستی له خشته‌ت به‌رێت و تووشی هه‌ڵه‌ت بکات، جا ئه‌وه تۆ په‌نا بگره به‌خواو پشت به‌و ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه.
(201) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون، کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (رێبازی ڕاست به‌دی ده‌که‌ن و لێیان ناشێوێت).
(202) برا شه‌یتانه‌کانیشیان کۆمه‌کیان ده‌که‌ن له گومڕایی کردنیان به‌ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی گوناهو تاوانه‌کان، پاشان کۆڵ ناده‌ن و کول نابن (له گومڕایی کردنیاندا).
(203) کاتێکیش تۆ (له‌سه‌ر داخوازیان)، به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کیان بۆ نه‌هێنیت، ئه‌وه خوانه‌ناسان (به‌گاڵته پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی بۆ هه‌ڵت نه‌به‌ست و داتنه‌هێنا؟! بڵێ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) من له‌و که‌سانه نیم که خۆم شت هه‌ڵبه‌ستم) به‌ڕاستی من ته‌نها شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و نیگایه‌م که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت، ئه‌م قورئانه‌ی (که ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و به‌رچاو ڕوونیه بۆ دڵه‌کان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.
(204) کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕه‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتاندا بێته‌وه (گوێ گرتن به‌دڵ و بێده‌نگی کار کردی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بیسه‌ر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).
(205) یادی په‌روه‌ردگارت له دڵ و ده‌روونی خۆتدا به لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه‌و، بێ ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، له‌بێئاگایان مه‌به (ئه‌وانه‌ی دڵیان غافڵه).
(206) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی لای په‌روه‌ردگارتن خۆیان به‌گه‌وره ناگرن له په‌رستنی ئه‌و زاته‌داو به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و سوژده و کڕنووشی بۆ ده‌به‌ن (حه‌ق وایه سه‌رجه‌م ئاده‌میزاده‌کانیش چاو له‌وان بکه‌ن).