(106) هه‌ر ئایه‌تێكبسڕینه‌وه، یان بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشییه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاكتر له‌و، یان وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه؟
(107) ئایا نه‌تزانیوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) كه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وییه، جگه له‌و خوایه هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێكتان نیه؟
(108) (ئه‌ی هاوه‌ڵان) ئاخۆ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت داخوازی (گه‌وره‌و ناقۆڵا) له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك كاتی خۆی داخوازی له مو‌سا كرا، جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕ بگۆرێته‌وه به كوفر، ئه‌وه بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون كردووه.
(109) زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه، به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشی‌یان لێ بكه‌ن، تا خوا كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(110) (كه‌واته ئه‌ی ئیمانداران) نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن (به خاوه‌ن مافه‌كان) و دڵنیا بن كه هه‌ر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی ده‌كه‌ن، لای خوا بزر نابێت و ده‌ستتان ده‌كه‌وێته‌وه چونكه به‌ڕاستی خوا بیناو به ئاگایه به‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(111) (جووله‌كه و گاوره‌كان) ده‌ڵێن: هه‌رگیز كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌كه یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئه‌ی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا موسوڵمانانیش به‌هه‌شتیه چونكه باوه‌ڕیان به مو‌سا و عیسا هه‌یه).
(112) نه‌خێر وانی یه، هه‌ركه‌س به‌ڕاستی خۆی بداته ده‌ست خوا‌و له‌هه‌مان كاتدا چاكه‌كارو موسوڵمان بێت، ئه‌وه پاداشتی خۆی لای په‌روه‌ردگاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و نه‌ترسیان ده‌بێت و نه‌غه‌م و په‌ژاره دایان ده‌گرێت.