(6) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...
(7) (چونکه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیرده‌که‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).
(8) له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین).
(9) ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێنرێ، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و تێناگه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه.
(10) ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و کینه هه‌یه، خوایش ده‌ردیان گران و کاریگه‌ر ده‌کات و سزایه‌کی سه‌ختیش (له دینا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
(11) ئه‌وانه کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!
(12) ئاگادار بن، که ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، به‌ڵام (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه) هه‌ستی پێ ناکه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن).
(13) کاتێک پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌کو ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه) که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه) چاک بزانن و ئاگاداربن که هه‌ر ئه‌وانه خۆیان که‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام بۆ خۆیان نازانن.
(14) كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!
(15) (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونكه) خوا سزای گاڵته‌جارییه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت و (ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جاڕ)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.
(16) ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون...