(17) نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكی‌دا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینین و ڕێ ده‌رناكه‌ن.
(18) ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).
(19) یاخود وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وری تاریك و هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به‌گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خوایش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).
(20) خه‌ریكه تیشكی بروسكه‌كه بینایی چاویان به‌رێت، هه‌ر كاتێك به‌ر پێیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه، ده‌ڕۆن، هه‌ر كه تیشكه‌كه نه‌ماو تاریك بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه و) هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی له‌ناو ده‌برد، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(21) ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، ئه‌و زاته‌ی كه ئێوه و پێشینانی ئێوه‌شی به‌دی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.
(22) هه‌ر ئه‌وزاته زه‌وی كردووه به فه‌رش و جێگای نیشته‌جێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت.
(23) جا ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه كه دامانبه‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.
(24) خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز نایشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی: سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خڵكی و به‌رده، كه بۆ بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده كراوه.