(177) كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.
(178) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پێویست كراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه)، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆز‌و میهره‌بانیه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له‌جیاتی كوشتنه‌وه خوێن‌بایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه.
(179) ئه‌ی هۆشمه‌نده‌كان ژیانتان ته‌نها له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه (له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ده‌كوژن)، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان ببێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.
(180) پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران.
(181) جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان).