(270) هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا).
(271) ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(272) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیدایه‌ت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر تۆ نیه (چونکه تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره) به‌ڵام خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی بوێت ده‌کات، (به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه‌ش ڕووی دڵی بکاته ئیمان) هه‌ر خێرێکیش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه قازانجه‌که‌ی بۆ خۆتانه، ئێوه (ئه‌ی بڕواداران) هیچ شتێک نابه‌خشن مه‌گه‌ر بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بێت و هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام بده‌ن پاداشته‌که‌یتان ده‌ستتان ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وسا ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌متان لێناکرێت.
(273) (ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی.
(274) ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).