(170) ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵكه نادانه بوترێت: شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه، ده‌ڵێن: نه‌خێر، هه‌ر شوێنی ئه‌وه ده‌كه‌وین كه باو‌و باپیرانمان پێوه‌ی ئالووده بوون و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و ناشاره‌زاو ڕێنمووییش وه‌رنه‌گرن (هه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون؟!).
(171) نموونه‌ی بێ باوه‌ڕان (له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا له‌وه‌ی كه سوود وه‌رناگرن له‌م قورئانه) وه‌كو ئه‌و شوانه وایه: كه هاوار ده‌كات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام تێی ناگه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه گوێیان له هات و هاوارێكه، ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن و ژیری و هۆشمه‌ندیان له ده‌ستداوه.
(172) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن.
(173) (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی كردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی ناچاری كرد به‌خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌رنی یه، به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
(174) بێگومان ئه‌وانه‌ی نیگای خوا ده‌شارنه‌وه كه له كتێبه‌كانیاندا ڕه‌وانه‌ی كردوون (ته‌ورات و ئینجیل و قورئان) و به‌و شاردنه‌وه‌یه نرخێكی كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاشیان ده‌ستكه‌وێت له به‌رامبه‌ریه‌وه هه‌ركه‌مه)، ئا ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و سكیانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره نایاندوێنێت و خاوێنیان ناكاته‌وه (له چڵك و چه‌په‌ڵی گوناهیان) و هه‌ر سزای به‌ئێشیان بۆ هه‌یه...
(175) ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن كه گومڕاییان وه‌رگرتووه له باتی هیدایه‌ت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چه‌نده خۆگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ!!
(176) (ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی خوا كتێبه پیرۆزه‌كانی به‌حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بێگومان ئه‌وانه‌ش كه ناكۆكیان له‌سه‌ری هه‌یه‌و هه‌ر ڕایان جیاوازه له به‌رامبه‌ر كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه، ئه‌وانه هه‌ر له كێشمه كێش و به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی دوور له ڕاستیدان.