(260) به یاد بهێنه، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه.
(261) نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه.
(262) ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات.
(263) قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان).
(264) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، نه‌که‌ن خێر‌و پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات.