(120) هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.
(121) ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.
(122) ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.
(123) خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن...
(124) (یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێك، ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی (كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی، ئیبراهیم وتی: حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن، خوا فه‌رمووی: په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن)
(125) (یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.
(126) (یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌وروبه‌ری ئه‌م ماڵه‌ت بگێڕه به‌شارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر ببه‌خشه به‌دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژیی دوایی هێناوه. (خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه كه دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌وه‌ش كافره بێ به‌شی ناكه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی كه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌كه‌م كه سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسێكی خراپه.