(225) خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).
(226) بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، بۆیان هه‌یه تا چوار مانگ چاوه‌روانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌وه خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
(227) خۆ ئه‌گه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ته‌ڵاق دانیان، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (بڕیاریانه)و زانایه (به نیه‌تیان).
(228) ژنانی ته‌ڵاقدراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن و (شوونه‌که‌نه‌وه) و حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حه‌یز) بیشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و به‌رۆژی دوایی دامه‌زراوه، (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌ره‌کانیان شایسته‌ن به‌گێڕانه‌وه‌یان له ماوه‌ی چاوه‌روانی و عیده‌دا، ئه‌گه‌ر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکه‌ن (ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ڵاقی ڕه‌جعی یه)، ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه یه‌ک پله‌یان هه‌یه (ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی ژنه‌کانیانه له‌کاتی ته‌ڵاقی ڕه‌جعیدا)و خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موواندا و دانایه له دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا).
(229) ته‌ڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسه‌ره‌که‌ی تێدا بگێڕێته‌وه) دووجاره، دووکه‌ڕه‌ته (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات و چاکترین شێوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوه‌ته‌وه)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێهه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به‌ده‌میداو ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێک و پێکی ده‌ست به‌رداری ببێت و بۆتان حه‌ڵاڵ نیه هیچ شتێکیان لێ بسێننه‌وه له ماره‌یی و ئه‌و شتانه‌ی پێتان به‌خشیوون، مه‌گه‌ر بترسن له‌وه‌ی که نه‌توانن سنووره‌کانی خوا چاودێری بکه‌ن و (سته‌م له یه‌ک بکه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌ی قازییه‌کان، ئه‌ی خێرخوازان) ترسان له‌وه‌ی که ژن ومێرده‌که سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار ده‌که‌ن) ئه‌وه ئێوه هیچ گوناهبار نابن کاتێک که دڵنیان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت (به هه‌ندێک سامان، یان ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ندێک ماره‌یی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئه‌و شتانه‌ی که باسکران سنووره‌کانی خوای په‌روه‌ردگارن، لێی مه‌ترازێن و سنوورشکێنی مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنووره‌کانی خوا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه سته‌مکارن.
(230) خۆ ئه‌گه‌ر (بۆ جاری سێهه‌م، پیاو ژنه‌که‌ی خۆی) ته‌ڵاقدا، ئه‌وه ئیتر جارێکی تر بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی شوویه‌کی تر بکات و (هاوسه‌ری دووهه‌می به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌ڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئه‌وه بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌کترو (ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر گومان و ڕایان وابوو ده‌توانن سنووره‌کانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسوده‌یی ببه‌نه سه‌ر)، جا ئه‌وه‌ی که باسکرا سنووره‌کانی خوای گه‌وره‌ن، ڕوونیان ده‌کاته‌وه بۆ گه‌لێک که بزانن و تێبگه‌ن.