(197) حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
(198) هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
(199) له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(200) جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه.
(201) هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
(202) ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه).