(142) نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێ‌كردن كه واز له ڕووگه پێشوه‌كه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موولایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر كه‌سێكی بوێت ڕێنموویی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
(143) به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌وه، له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه.. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون) و ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقد‌س بوو) گۆڕانكاریشمان به‌سه‌ردا هێنا ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین و ده‌ربكه‌وێت، كێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت و كێش پاشه‌و پاش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی گه‌وره، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه.
(144) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(145) سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).