(220) (ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه) له دنیا‌و قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانا‌و کاربه‌جێ یه.
(221) ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.
(222) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).
(223) ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.
(224) نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه.